arabic  english  kurdish


خه‌مى ئیمه‌
نیگارحمد

زه‌مه‌نێكه‌ له‌د ه‌روزاه‌ى مه‌مله‌كه‌تى خه‌مداین

عه‌شقى خه‌مى خه‌مداران و هه‌ناسه‌ ماندوه‌كانین

له‌گه‌ل جه‌سته‌ لاوازه‌كانى د ور له‌ چاوى ده‌سه‌لاتین

له‌گه‌ل مه‌رگى سه‌رما بردوى قوربانى ده‌ستى سته‌مكارین

خه‌مى ئێمه‌ ته‌واو قوڵه‌

خه‌مى ئا و وخاك و وولاته‌

خه‌مى ماڵ و شارو دیهاته‌

له‌ گریانى مناڵێكه‌ تا فرمێسكى دنیادیدێك

له‌ قرچه‌ى جه‌رگى دایكێك تا شه‌كه‌تى باوكێك

له‌ ئاهى هه‌تیوێكى بى َناز تا برسێتیى هه‌ژارێك

خه‌مى ئێمه‌

له‌ چاوى پر چاوه‌روانى كچه‌ ئه‌نفالێكه‌

له‌ده‌رونى بىَ چاره‌رسه‌رى ده‌رده‌دارێكه‌

له‌ئاه و ناڵه‌ى خۆشى نه‌دیوێكه‌

له‌د ه‌نگى ناره‌زایى لاوێكه‌

خه‌مى ئێمه‌

بۆ هیواو جوانى و ئارامیه‌

بۆ خه‌نده‌و خۆشى و ئاوه‌دانیه‌

بۆ رِوناكى و چراخان رِونیه‌

بۆ به‌هارو باران و سه‌وزاییه‌

خه‌مى ئێمه‌

بۆ به‌رزى په‌یام و په‌یامداریه‌

بۆ كورد وكوردستانى بونه‌

بۆد ادپه‌روه‌رى و یه‌ك بونه‌

بۆ ئاشتى و سه‌روه‌رى و مرۆف بونه‌

خه‌مى ئێمه‌

پرِ ماناو رِاستى و خزمه‌ته‌

دڵسۆزى لێبران و هیمه‌ته‌

بۆخه‌ڵكه‌ بۆ میلله‌ته‌ بۆداهاته‌

بۆ رابروو و ئێستاو ئاینده‌یه‌

بۆ توانه‌وه‌ وگه‌شانه‌وه‌ سوربونه‌

بۆئیسلام بون تا شه‌هید بونه‌

 

 

 

 

 

 

 

جاری خوێندراوه‌: 126
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy
 
© 2011 Bwar4all.org · All Rights Reserved | Joomla | Design by IQdesign hit counter script